٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەمکردنەوەی مووچە ھێڵی سوورە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- وا بڵاو کرایەوە کە حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران کەم دەکاتەوە، بەڵام ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە ھۆی قەیرانی دارایی لای ئێمە ھێڵی سوورە و، بە ھیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین؛ ڕاستە حکوومەت لە قەیرانی داراییدایە، بەڵام با گەندەڵی نەھێڵێت، نەک مووچەی فەرمانبەران کەم بکاتە؛ خۆ بەو کەمکردنەوەیە ناتوانێ قەیرانی دارایی و، ٢٥ترلیۆن دینار کورتهێنانی بوودجە چارە بکات."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، حکوومەت دەتوانێ بۆ چارەکردنی ئەو قەیرانە لە دەوڵەتان قەرز بکات نەک زۆر بۆ ھاووڵاتیان بهێنێت و، مووچەیان لێ کەم بکاتەوە؛ ئەمە چارە نییە.
ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر ئەو داواکارییە بێتە پەرلەمان ئێمە بە ھیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین و، واژۆی بۆ کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕەت بکرێتەوە، چونکە یاسایش ڕێگە بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نادات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار