داعش پردی بادۆشی تەقاندەوە

مووسڵ -KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە ترسی ھێرشهێنانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەرەو مووسڵ پردی بادۆشیان تەقاندەوە.
(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش وەک بەزمەکەی هەمیشەیان، ئەم جارەیان پردی بادۆشیان تەقاندەوە؛ ئاخر دەزانن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گورج بوونەتەوە هێرش بکەنە سەر مووسڵ."
بڵند ئیبراھیم




