٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: پرسی دەستوور دەشێ بە سازان یەکلایی بکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پێویستە باسی دەستوور و، سەرۆکاتیکردنەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەنێوان لایەنەکان لە کەشوھەوایەکی ئارام و، دوور لە تووڕەیی و هەڵچوون بەڕێوە بچێت.

(عەلی عەونی) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان ھیچ بڕیارێک نەدراوە و باس لە دەستوور وپرسی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرا کە ئەمانە گرێدراوی ھەموو میللەتی کوردن، بۆیە پێویستە گفتوگۆی دەستوور لە کەشوھەوایەکی دوور لە هەڵچوون و توندووتیژی بەڕێوە بچێت و، ڕەوتی حوکمداری لە ھەرێمی کوردستان بە بەشداریی ھەموو لایەنێکی سیاسی و خەڵکەکە بەڕێوە بچێت."
(عەلی عەونی) گوتیشی، پێویستە بە شێوەیەکی ھێمنانە و ئارام دوور لە توندوتیژی و بە دانوستان پرسی دەستوور لە دەرەوەی پەرلەمان بە سازانی نێوان لایەنەکان یەکلایی بکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار