داعش ١٢٠ منداڵە قوتابییان لە مووسڵ ڕفاند

مووسڵ-KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئایبیتایمز) چەکدارەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش بکێشبکێش (١٢٠) منداڵکار و هەرزەکاری ١٢ هەتا ١٥ ساڵانی قوتابییان لە قوتابخانە ڕفاندووە!
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئایبیتایمز)، داعش ١٢٠ قوتابی هەرزەکاری ١٢ بۆ ١٥ ساڵانی لە مووسڵ رفاندووە؛ ئەوان لەکاتی وانە خوێندندابوون لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە بەزۆر لە پۆلەکانیان بردویاننە دەرەوە و، بە ئۆتۆمبیلێکی خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندویانن.
ڕاپۆرتەکانی ناوچەکە پێیان وایە داعش ئەو قوتابیانەی بردووەتە ناو ڕێکخستنەکانی خۆیانەوە و، بە زۆر مەشق و، ڕاهێنانیان پێ دەکەن تاوەکو بیانبەن بۆ شەڕ؛ ئەوانەیشی کوڕ و کچە دەولەمەند بن، بە پارە بەریان دەدەن.
و/ خالید ئەحمەد




