٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال هێرشێكی داعش تێك شكێندرا و ٢٥تیرۆریستیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشێكی فراوانیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێك شكێندران و زیانی زۆریشیان بەركەوت و نزیكەی ٢٥تیرۆریستیش كوژران.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ نزیكەی ١٠٠تیرۆریستی داعش لە گوندی گابارە كە ١٠كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شنگالەوە دوورە، هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی ڕووبەڕوویان بووینەوە و تێكمان شكاندن و زیانی زۆریشیان پێ گەییشت".

(دربۆ) گوتیشی: "لەو شەڕەدا نزیكەی ٢٥تیرۆریستی داعش كوژران و ئۆتۆمبێلێكیشیان تێك شكێندرا".

پێوەست بە بەردەوامیی شەڕەكەیشەوە گوتی: "تیرۆریستانی داعش شكستیان برد و لە ئێستایشدا شەڕەكە كۆتایی هاتووە و دۆخەكە ئارام بووەتەوە".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار