٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھۆزە عارەبەکان لە نێو دادگای شەرعییاندا زەبریان لە داعش دا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ  -KDP.info-بەرپرسی لقی چواردی پارتی رایگه‌یاند، لە تۆڵەی کوڕەکانیان کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گوللەباران کراون، چەکدارانی ھۆزە عەرەبەکان لە شاره‌دێی گەیارە ھێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی داعش و لەناو دادگای شەرعیی تیرۆریستاندا، زەبری توندیان لێ دان.

(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چوارده‌ی پارتیی دموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە شاره‌دێی گەیارە چەکدارانی ھۆزە عەرەبەکان ھێرشدادگای شەرعییان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی داعش، لەوانە بارەگای دادگای شەرعیی تیرۆریستانی داعش لەو شاره‌دێیه‌، لە ئاکامدا تیرۆریستێک کوژرا و سێی دیکەیش بریندار بوون، کە لەناو دادگاکەدا بوون."

(رەجەب) گوتیشی، ھۆکاری ئەو ھێرشەی چەکدارانی ھۆزە عەرەبەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە ناوچەکە، بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە پێشتر داعش ٣٠٠ گەنجی ئەوانی گوللەرباران کردووە.

بەرپرسی لقی چوارده‌ ده‌شڵێت، دوای ھێرشەکە بۆ سه‌ریان، تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا دەستیان کردووە بە گەڕان بە دوای ھێرشبەران بۆ سەر مۆڵگەکانیان.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار