٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە..فڕۆکە دوو مۆڵگەی داعشانی لە شنگال خاپوور کرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال  ئاشکرای کرد، هەر ئێستا فڕۆکە جەنگییەکان دوو مۆڵگەی داعشانیان لەنێو شنگال پێکا و لانیکەم ١٦ تیرۆریست کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوونە.
موقەدەم (سامی حەسەن) فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، کەمێک پێش ئێستا دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشانیان لە نێو شنگال بە تەواوی خاپوور کرد و گورزێکی چاکیان لێ وەشاندن.
لەبارەی زیانەکانی داعشەوە، (سامی حەسەن) دەیشڵێت، ئێستا زانیاریمان پێگەیشت کە ١٦  تیرۆریست کوژراون و ژمارەیەکی زۆیش برینداربوونە.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار