٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوەراندا داعش ٢٠ـیان لێ کوژرا و، دوو ترۆمبێلیشیان لێ سووتا

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران -KDP.info- ئەمڕۆ لە بەرەجەنگی ناوەراندا هێزەكانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان 20 تیرۆریستیان كوشت و، بە دەیانی دیكەیشیان بریندار كردن.

(سەربەست تروانشی) بەرپرسی بەرەجەنگی ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و هێزەكەكانی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی ناوەران 20 داعشیان كوشتووە و، بە دەیانی دیكەیشیان لێ بریندار كردوونە؛ دوو بنكەیشیان لێ بە تەواوەتی خاپوور كراوە و، دوو ترۆمبێلیشیان لێ سووتا."
(سەربەست) گوتیشی: "داعش لە ناوچەكە زۆر لاواز بووە، هەر توانای ئەوەی نییە لە شوێنی خۆی بێتە دەرێ و، بەرگری لە خۆی بكات، هەر جارێك هێزەكانی پێشمەرگە هێرش بكەنە سەریان هیچیان بە ساغی دەرناچن."
ئەو فەرماندە پێشمەرگەیە دەیشڵێت: "ورەی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بەرزە و ڕوو بکەنە هەر ناوچەیەك، بە ماوەیەكی كەم ڕزگاری دەكەن؛ پێشمەرگە پشتیان بە خەڵكی كوردستان قایمە."

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار