١٨٠ تەرمی داعشان رەوانەی دادپزیشکییەکەی مووسڵ کراون

مووسڵ -KDP.info- ئەمڕۆ ١٨٠ تەرمی دیکەی داعشان ڕەوانەی دادپزیشکییەکەی مووسڵ کراون؛ دیارە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بە بۆردومان کۆمەڵە تیرۆیستێکی دیکەیشیان کوشتووە.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان ھەشت مووشەکیان گرتووەتە مۆڵگەکانی داعش لە باتنایە و مەقبەرە، ١٣ تیرۆریستیان کوشتووە و، ١١ـی دیکەیشیان لێ بریندار کردوونە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، لە ناوچەی ناوەرانیش فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردومان کردووە.
ئەوەیشی خستە ڕوو، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستان لە کەرکووک و، حەویجە و، ئەنبارەوە ١٨٠ تەرمیان لێ گەڕاوەتەوە دادپزیشکییەکەی مووسڵ؛ برینداریشیان زۆرە.
بڵند ئیبراھیم




