٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەسرەو گۆران: پارتی دەیەوێ کورد لە بەغدا یەکگرتوو بێ و، فراکسیۆن دروست بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئێمە وەك پارتی دەمانەوێ كورد هەمیشە لە بەغدا یەكگرتوو بێت بۆ ئەوەی بەرامبەر بە لایەنەكانی دیكە بەهێز بێت، بەڵام بە داخەوە هەندێك لایەنی كورد ساردن لەو بابەتەدا.

(خەسرەو گۆران) سەرۆكی لیستی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەموو لایەنە كوردەكان باوەڕیان وایە کە دەبێت كورد لە بەغدا هاوپەیمانیەتی دروست بكات و یەكگرتوو بێت، پارتی ماوەیەك لەمەوبەر نامەی بۆ هەموو لایەنەكان نارد كە لەسەر ئەو بابەتە كۆ ببنەوە و، كورد لە بەغدا هاوپەیمانیەتی دروست بكات، بەڵام بە داخەوە هێشتا ئەو هاوپەیمانەتییە پێك نەهێنراوە، هۆكارەكەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەندێك لایەن بە ساردیەوە دەڕواننە ئەو بابەتەدا، بۆیە ئێستا ئەو بابەتەیان داناوە بۆ مەكتەبی سیاسیی لایەنەكان."
(خەسرەو) گوتیشی: ئێمە وەك پارتیی دیموكراتی كوردستان، هەر لە سەرەتاوە هەوڵمان داوە كورد لە بەغدا هاوپەیمانیەتی دروست بكات و یەكگرتوو بێت، ئێستایش هەر سوورین لەسەر ئەوەی هەرچی زووە ئەو هاوپەیمانیەتیە پێك بێت، چونكە یەكهەڵوێستی و یەكدەنگیی كورد لە بەغدا هەڵوێستی كورد بەرامبەر بە لایەنەكانی دیكە دیار و بەهێز دەكات."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار