عێراق 3ملیار دۆلار پارەی نەوتی وەرگرتووە

هەولێر-KDP.info- (زاهر عوبێدی) ئەندامی لیژنەی نەوتوگازی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، قەبارەی داهاتی فرۆشی نەوت لەو 3 مانگەی ئەمساڵدا 3ملیار دۆلار بووە.
(زاهر عوبێدی) ئەندامی لیژنەی نەوتوگازی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕوونووسێکیشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕەوانە كراوە، داهاتی ئەمساڵی فرۆشی نەوتی عێراقی ڕوون كردووەتەوە.
(زاهر عوبێدی) ڕایگەیاندووە: "داهاتی ئەم سێ مانگەی فرۆشی نەوت 3ملیار دۆلار بووە."
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی نەوتوگاز بێجگە لەوەی باسی ئەو داهاتە 3ملیار دۆلارییەی كردووە، ڕایشیگەیاندووە: "خەرجییەکەی ئەو سێ مانگەی بەرهەمهێنانی نەوت 3ملیارو700ملیۆن دۆلار بووە؛ کەواتە عێراق 700ملیۆن دۆلاریشی لەسەر داناوە!"
لەو 3ملیار دۆلار داهاتە، بەشێكی هین نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستانە، بەڵام کەمترین داهاتی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوەتەوە.
یەحیا سابیر




