٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قاتوقڕی داعشیشی گرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر KDP.info-بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئای‌بی‌تایمز) بەهۆی گرتنەوەی بیرە نەوتەکان و دەرکردنیان لە ناوچە ساماندارەکان و، چاودێریکردن و، پشکنینی پارە لە ڕێگەی بەربەستە بانکیەکانەوە کە بەخشەران لە دەرەوە بۆیان دەناردن، ئێستا داعش لە مووسڵ و، شارەکانی دیکەیش توشی قەیرانی خۆ بەڕێوەبردن و، داڕوخانی دارایی بۆتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی (ئای‌بی‌تایمز) داعش ئاستی دەرامەت و دارایی تێک ڕوخاوە، لەو بارەیەوە (تۆم کێتینگ) بەڕێوەبەری سەنتەری تاوانەکانی دارایی و دیراسەی ئاسایش لە (سینک تانک ئاڕ‌یو‌ئێس‌ئای) گوتی، لە دوا بڵاوکراوەی گۆڤاری (دابیق)ی داعشدا ئەوە دەخوێنینەوە کە داعش نەیانتوانیوە لە مووسڵ و، شارەکانی تر خۆراک و پێداویستی بگەیەنن بە هاووڵاتیان، هەروەها لە مووسڵ گوێبیستی ئەو ڕاپۆرتانە دەبین کە غازی چێشتلێنان (١٠) ئەوەندەی نرخی خۆی بەرزتربۆتەوە و، شەبەکەی مۆبایلیشیان ئیش ناکات و، پیسی و خاشاکی بەردەم ماڵانیش ناتوانن کۆبکەنەوە، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە داراییان داتەپیوە و، پێڕاناگەن.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا (کێتینگ) گوتویەتی، ڕاپۆرتەکان دەڵێن داعش خاڵی پشکنین و، سزای مردنی داناوە بۆ بەرگرتن لە راکردنی چەکدارە بیانیەکانی، لە کۆتاییدا لەوانەیە بەهۆی خراپی ئاستی دارایی و خۆبەڕێوەبردنیان شکستبێنن زیاتر لەوەی بەهۆی دۆڕانی سەربازییان.
شیاوی گوتنە، بەپێی ڕاپۆرتەکە داعش بەبەراوورد بە ساڵی ٢٠١٤ لە قەیرانێکی گەورەی دارایی و خۆبەڕێوەبردنیشدایە، ساڵی پار دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند داهاتی ڕۆژانەی داعش لەنێوان (٨٠) هەزار بۆ (١.٦) ملیۆن دۆلارە، ئەو پارەیشیان بەهۆی فرۆشتنی نەوت و، دزی بانکەکان و، قاچاخچیەتی و، فرۆشتنی مرۆڤەکان و، ئاسەوار و، بارمتەکانەوە پەیدا کردوە.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار