ئەڵمانیا کاروانێکی دیکەی چەک و پێداویستیی سەربازی رەوانەی هەرێم دەکات

هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) لە پێشوازیی شاندێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیادا رایگەیاند، ئێمه ده‌خوازین ئەڵمانیا وه‌ك هاوبه‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێمه بڕوانێ، كه دورگه‌ییه‌كی سه‌قامگیری ناو ده‌ریاییه‌كی ناجێگیرین. هاوکات شاندی ئەڵمانیا رایانگەیاند کە له‌م مانگه‌دا كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی، كه له میلان، رۆكێتی دژه‌تانك، ئامێری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین، ته‌قه‌مه‌نی و پارچه‌ی یه‌ده‌گی زرێپۆش پێكهاتووه، ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/4/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی (ماركۆس گرووبڵ) جێگری وه‌زیری به‌رگری كرد.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (دڵشاد بارزانی) نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ڵمانیا، (دیته‌ر لاملی) كۆنسووڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، ژه‌نه‌ڕاڵ (هانز وارنه‌ر فریتز) سه‌رۆكی ئه‌ركانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و راوێژكاری سه‌ربازی به‌ڕێوه چوو، تیشك خرایه سه‌ر دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند، شكاندن و له‌ناوبردنی داعش له‌سه‌ر توانای پێكه‌وه كاركردنمان وه‌ستاوه، ئێمه ده‌خوازین ئه‌ڵمانیای دۆست و هاوپه‌یمان و هاوكار وه‌ك هاوبه‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێمه بڕوانێ، كه دورگه‌ییه‌كی سه‌قامگیری ناو ده‌ریاییه‌كی ناجێگیرین و گوتی: پێویسته ئێمه به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدا بین له‌وه‌ی تیرۆر له فۆرمێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به دابینكردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان داوای زیادكردنی بڕ و بواری هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له شاندی باڵای ئه‌ڵمانیا كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا (ماركۆس گروبێڵ) دووپاتی له به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه له یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین و، له‌م مانگه‌دا كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، كه له میلان، رۆكێتی دژه تانك، ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین، ته‌قه‌مه‌نی و پارچه‌ی یه‌ده‌گی زرێپۆش پێكهاتووه، ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و گوتی: له ئه‌ڵمانیا پشتیوانیی و هاوسۆزییه‌كی میللی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه. هه‌ر له‌م دیداره‌دا (د. فریتز فێلگێنترو) كه ئه‌ندامێكی شانده باڵاكه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو رایگه‌یاند، ئێمه كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه شه‌ڕێكه هه‌موومان له یه‌ك به‌ره داین، به‌ڵام پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌م به‌رگرییه ده‌كات.




