یەکێتی هێشتا خۆی یەکلا نەکردووەتەوە

سلێمانی-KDP.info- (كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی) ڕایگەیاند، یەکێتی هێشتا بڕیاری لەبارەی هەردوو پرسی دەستوور و سەرۆکایەتیی هەرێم نەداوە؛ گوتیشی کە داوایان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووە كه كات بده‌ن به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی را و بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ردوو پرسه‌كه.
شاندی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ شەممە له سلێمانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد، کە بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم. پاش کۆبوونەوەیش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان(كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی) و سه‌رۆكی په‌رله‌مان(د.یووسف محه‌ممه‌د) ساز كرا.
(كۆسره‌ت ره‌سووڵ) لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و داوامان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد كه كات بده‌ن به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی را و بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ردوو پرسه‌كه."
راشیگه‌یاند: "پێویسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نێوخۆی‌دا گفتوگۆی زیاتر بكات سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم."
هەروەها گوتی: "ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رشتێك له به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌تی كورد بێت ئه‌وه ده‌كه‌ین."
هاوکات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد و، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی پێیان راگه‌یاندین كه، پاش گفتوگۆی هه‌ردوو پرسه‌كه له‌نێوان خۆیاندا به ره‌سمی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه."
(یووسف محەممەد) داوایشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان کرد، به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن، چونكه ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، بۆشایی یاساییش دروست ببێت.




