٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سزای لەداردان بۆ ڕێبەری ئیخوان موسلمین و ١٣ کەسی دیکە دەرکرا

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە-KDP.info-  دادگای کەتنی میسر، ئەمڕۆ شەممە بڕیاری دا بە لەداردانی ڕێبەری ئیخوان موسلمین(محەممەد بەدیع) و ١٣ کەسی دیکە.

دادگا هاوکات بڕیاری دا بە، زیندانیکردنی ٣٧ تۆمەتباری دیکە بە تێوەگلان لە پرسی "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی چوار".
تۆمەتباران لە دادگادا چەندان تۆمەتیان دراوەتە پاڵ، لەوانە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ جووڵەپێکردنی ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین بە ئامانجی بەرەوڕووبونەوەی دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگندەی نانەوەی گێرەشێوێنی لە وڵاتدا، ئەمە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مەیدانی ڕابیعە و نەهزە؛ هاوکات تۆمەتبارن بەوەی کە، پلانیان هەبووە بۆ سوتاندنی بنکەکانی پۆلیس و مڵکی تایبەت و کڵیساکان.

هەواڵی پەیوەندیدار