٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ئومێد سەباح، وەڵامی سەعدی پیرە دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان داوا لە (سەعدی پیرە) دەکات، کە دەتوانێ قسەکانی بسەلـمێنێ و بەڵگەی هەیە وەک ئەوەی لێدوانی داوە، لەبارەی ئەو كەسانەی هێزی سەر بە حەشدی‌شەعبیان لەناو خاكی كوردستان پێک‌هێناوە، جا چ لە ناو پارتی بێت یان حزبێكی دی، با بیداتە دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵدا بكرێت.

دەقی لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە:
دوای ئەوەی لێدوانی بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاو كرایەوە، كە گوایە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا چەكدار و ڕێكخستنی سەر بە حەشدی‌شەعبی هەیە، داوا لەم بەڕێزە دەكەین كە ئەگەر زانیاریی دروست و بەڵگەی هەیە لەبارەی ئەو كەسانەی هەڵساون بە دروستكردنی هێزی سەر بە حەشدی‌شەعبی لەناو خاكی كوردستان جا چ لە ناو پارتی بێت یان حزبێكی دی، با بیداتە دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵدا بكرێت.

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـی 4ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار