٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توركیا تۆپی لە هەرێمی كوردستان نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  فەرماندەی یەكی هێزی پێشمەرگە لەسەر سنوور رایگەیاند، خاكی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە تۆپباران نەكراوە و تەنیا دوێنێ دوو مووشەك لە گوندی نزدوور دەنگیان هاتووە و نازانرێت بە كوێ كەوتوون.

فەرماندەی یەكی هێزی پێشمەرگە لەسەر سنوور عەقید (فەرزندە زێباری) بە ماڵپەی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوێنێ لە گوندی نزدووری سەر بە پارێزگای دهۆك، دوو جار دەنگی مووشەك یاخوود تۆپ بیستراوە و نازانرێت بە كوێ كەوتوون، كە ئایا گەییشتوونەتە خاكی هەرێمی كوردستان یاخود نا، هەڵبەت تەنیا دەنگیان هاتووە و هۆكارەكەیشی نەزانراوە و دۆخی سنووریش ئارامە".

(زێباری) گوتیشی: "بە هۆی ئەو دوو مووشەكەوە هیچ كەسێك زیانی پێ نەگەییشتووە و هیچ بۆردوومان و شەڕێكیش نەبووە، تەنیا دەنگی ئەو دوو مووشەكە هاتووە". 

ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز بڵاوی كردووەتەوە كە، تۆپخانەكانی توركیا سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردوومان كردووە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار