٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ناوچەیەكی دیكەی لە ڕوممادی داگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- دوێنێ هەینی، تیرۆریستانی داعش هێرشێكی فراوانیان بۆ چەند ناوچەیەكی پارێزگای روممادی بەرپا كرد و چەند شوێنێكیان لە ژێردەستی هێزەكانی سوپای عێراق دەرهێنا.

ئاژانسەكان باس لەوە دەكەن، لە هێرشە فراوانەكیاندا كە دوێنێ هەینی بەرپایان كرد، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش، هێرشی بەربڵاویان كردە سەر ناوچەی ئەلبوفەراج كە دەكەوێتە باكووری ڕوممادییەوە كە فەرماندەی فەرماندەیی ئەنبار هەر لەو شەڕەدا بریندار بوو؛ هێرشەكەی داعشان پاش دوو كردەی خۆكوژی بوو لە بەردەم بنكەی پۆلیسی ئەلبوفەراج و دواتر شەڕ بەرپا بوو و تیرۆریستان نیوەی ناوچەكەیان داگیر كرد.

پارێزگاری ئەنبار (سوهەیب ئەلراوی) دەڵێ، سێ فەوجی پۆلیسی فیدراڵ بە هانایانەوە چوون تا لەو شەڕەی داعشاندا پشتیوانییان لێ بكەن؛ لە چەند سەعاتی دیكەیشدا بەرەوپێشچوونی ئەمنی دەبیسترێ.
سەرچاوەگەلی هۆزەكانیش دەڵێن، تیرۆریستان هاوكات دەستیان بەسەر ناوچەی ئەلبوعیسەیشدا گرتووە كە لە پاڵ ڕوممادییە.

سێشەممەی رابرد، سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) چووە ئەنبار و لەوێ گوتی، پاش سەركەوتنی هێزەكانی عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشدا لە گرتنەوەی شاری تكریت، پارێزگای ئەنباریش ڕزگار دەكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار