٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..داعش ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەک لە سنووری پارێزگای نەینەوا پێی ڕاگەیاندین، لە شاری مووسڵدا داعش وا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ، ئاخر ترسی لە سەرهەڵدانی خەڵکی هەیە.
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شاردێی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، داعش وا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ تا لەهەر ماڵێکدا ئەگەر چەک هەبوو دەستی بەسەردا بگرێت.
(حەسەن خە لۆ) دەیشڵێ،  ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتەیان لە سەرجەم گەڕەکەکان بۆسەر ماڵان و فرۆشگا و بازارەکانی مووسڵ دەستپێکرد، چونکە ترسیان لە راپەڕینی خەڵکی مووسڵ هەیە.
لای خۆیشیەوە نوێنەری کۆتایی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئامادەکاری زۆر باش بۆ ئازادکردنی مووسڵ کراوە و ژووری سەربازی نێوان ھەرێم و بەغدایش دروست کراوە و لە ئێستادا تەنھا ماوە ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێبکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی پرسێکی ئەمنی یە ناتواندرێت وادەکەی ئاشکرا بکرێت.
نوێنەری کۆتایی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، کاتەکەی زۆر نزیکە و تەنھا ماوە دەست پێبکرێت و ھێزێکی زۆر باشیش بۆ ئازادکردنی مووسڵ ئامادە کراوە.
(مەلا سالم شەبەک) دەیشڵێت: هیچ هێزێکی وشکانی  وڵاتانی هاوپەیمان بەشداری لە ئازادکردنی مووسڵدا ناکات، تەنیا لەرێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هاوکار دەبن.
 

بڵند ئیبراهیم-هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار