کۆشکەکۆنەکەی سەددام و خانووی جێگرەکەیشی تەقێندرانەوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ دەڵێ، ئەمڕۆ داعش کۆشکەکۆنەکەی سەددام و خانووی جێگرەکەیشی تەقاندنەوە.
(سەعیدمەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە گەڕەكی عەرەبی باكووری شاری مووسڵ تیرۆریستانی داعش كۆشكی دووەمی سەرۆكی پێشووی رژێمی ڕووخاوی عیراق (سەددام)ـیان تەقاندەوە و لە گەڕەكی 17ی تەمموزیشدا کە دەکەوێتە رۆژئاوا ئەو شارە خانووی جێگرەکەیشیان (تەها یاسین) تەقاندەوە.
(مەموزینی) دەیشڵێ، "هەر ئەمرۆ لە گەڕەكی كۆمەڵەی رۆشنبیری لە باكووری مووسڵ، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوهوه تەقە لە تیرۆریستانی داعش كراوە و 3یان لێ کوژراوە.
نەشوان بەرزنجی




