٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بایدن: داعش سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كانی كۆ كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت، سوپاسی کورد و سوننە و شیعەکان دەکەین کە پێکەوە لە دژی داعش دەجەنگن؛ هەڵبەت داعش گشت سەرکردە عێراقییەکانی خستە یەکبەرەی شەڕ و هەموویانی پێکەوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعشاندا کۆ کردووەتەوە.


حەفتەی دادێ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە واشنتن و لەوێ دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت، بەر لەوادەی ئەو سەردانە جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (جۆو بایدن) رایگەیاند کە، گوڕ و تینی داعشان لە عێراقدا بە تەواوەتی وەستاوە، ئێمە سوپاسی سەرکردەکانی کورد و سوننە و شیعە دەکەین کە پێکەوە بەشداریان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کرد.


ئەوەیشی خستە ڕوو کە، داعش گشت سەرکردە عێراقییەکانی لە یەکبەرەی شەڕدا کۆ کردەوە کە پێکەوە رووبەڕووی داعش بوونەتەوە، هەروەها گوتیشی کە، هێزە سەربازییەکانی عێراق سوودی زۆریان لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بینیوە، چونکە وڵاتەکەم بە تەنیا تا ئێستا 1300 گورزی ئاسمانی لە داعش وەشاند ووە.

خەسرەو حەمەڕەشید

هەواڵی پەیوەندیدار