٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای پەنجا ساڵ ئەمەریکا دەیەوێ لەگەڵ وڵاتێک ئاشت ببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ لوتکەی وڵاتانی ئەمەریکا بەڕێو ەدەچێت و زەمینەسازیش کراوە بۆ دیدارێکی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی کویا؛ هەڵبەت ئەم دیدارە بۆ ئەوەیە تا وڵاتی کوبا لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و لەبەرانبەریشدا ئەو وڵاتە ئیدی دژایەتی ئەمەریکا نەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی (بی‌بی‌سی) دوێنێ پێنجشەممە هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و کوبا چاوپێکەوتنیان کردوە و، ئامادەسازیان بۆ دیداری ئاستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و کوبا لەنێو لوتکەی ئەمەریکادا کردووە.


(باراک ئۆباما) سەرۆکی ئەمەریکا و (ڕاوڵ کاستڕۆ) سەرۆکی کۆبا لەو ڕۆژانەدا یەکەمین دیداری فەرمی ساز دەکەن، بەگوێرەی وردەکارییەکانی ناو ڕاپۆرتەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشنیاری ئەوەی کردوە کە کوبا لە لیستی پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم دەربهێنرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە (ئۆباما) لای گرینگە کە کوبا لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و بەرێگەی دیپلۆماسی ئیدی پێوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ کۆیا ئاسایی بکاتەوە؛ هەڵبەت (ئۆباما) راشیگەیاندووە کە (کاستڕۆ) پیاوی بەڵێنەکانە.


(بێن کاردین) کە سەرۆکایەتی لیژنەی سیناتۆرەکانی کاروباری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات گوتی، پێشنیارمان بۆ ئەمەریکا کردوە کە کوبا لە لیستی پاڵپشتیکردنی تیرۆر دەربهێنێت، ئەم هەنگاوەش دڵی کۆباییەکان خۆشدەکات و دەبێتە هەنگاوێک کە ئیدی دژ بە ئەمەریکا نەوەستنەوە. بە دەرهێنانی ناوی کۆبا لە لیستی تیرۆر جارێکی دی ئەو وڵاتە گەمارۆی ئابووری لەسەر لادەبردرێت و دەتوانێت قەرزی نێودەوڵەتی بکات و دەرگای کۆمەک و هاوکاریشی بەسەردا دەخرێتە پشت.


جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ هەینی لوتکەی وڵاتانی ئەمەریکا لە (پەناما) بەڕێوەدەچێت، چاوەڕێیش دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا و کوبا دیداربکەن و، کوبایش لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر دەربهێنرێت. هەڵبەتە دوای لە ساڵی (1959) (فیداڵ کاستڕۆ) و، (ڕیچارد نیکسۆن) جێگری سەرۆکی ئەوسای ئەمەریکا کۆبوونەتەوە تا ئێستا هیچ دیدارێکی سەرۆکایەتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە نەکراوە.


و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار