بەپەلە..پێشمەرگە هێرشێکی دیکەی داعشی لە شنگال تێک شکاند

شنگال-KDP.info-کەمێک پێش ئێستا فەرماندەی لیوای چواری پیادەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، داعش هێرشی بۆ هێناین، بەڵام خۆشبەختانە بەرپەرچمان دانەوە و گورزێکی دیکەی گەورەمان لە داعش وەشاند.
فەرماندەی لیوای چواری پیادەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەقید (عیسا زێوەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، تیرۆریستانی داعش لەهەردوو گەڕەکی سمایل بەگ و نەسڕ ھێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە ھێنا، بەڵام پێشمەرگە وریابوون و گورزێکی دیکەیان لە داعش وەشاند و ئێستایش ئەگەرچی شەڕ بەردەوامە، بەڵام وەها رووبەڕوویان بووینەتەوە کە لەترسان دوورە تەقە دەکەن ئەگەرنا تێک و پێکمان شکاندون.
عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی، لەو ھێرشەدا زیانی زۆر بە تیرۆرستانی داعش گەیشتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی شەوە و داعش وا تەرمەکانیان کۆ دەکەنەوە و لە ڕاکردن دان، ئاماری تەواوی کوژراوانمان بەردەست نییە.
نەشوان بەرزنجی-بڵند ئیبراھیم




