٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەکەسە: پێشمەرگە رۆڵێ بەرخودان و مرۆڤایەتی لە رۆژئاوای کوردستاندا دەگێڕێت

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info- ئەندامێکی شاندی ئەنەکەسە پێیڕاگەیاندین کە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێک لە تەواوی ئەندامانی ئەنەکەسە سەردانی پێشمەرگەکانی کۆبانییان کردووە و لە نزیکەوە سوپاس و دەستخۆشییان لێ کردوون، چونکە پێشمەرگە رۆڵی مێژوویی، نەتەوەیی، مرۆڤایەتیی و بەرخودان لە کۆبانی و رۆژئاوای کوردستاندا دەگێڕێت.

ئەندامی شاندی ئەنەکەسە (علی ئیبراهیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەكو شاندێكی فەرمی کە لە تەواوی ئەندامانی ئەنەکەسە پێک هاتبووین لە کۆبانی سەردانی پێشمەرگە قارەمانەكانمان كرد و بە پێویستمان زانی لە نزیكەوە برا پێشمەرگەكان بەسەربکەینەوە و سوپاسیان بکەین؛ ئێمە سەردانمان کردن چونکە پێشمەرگە رۆڵی مێژوویی، نەتەوەیی، مرۆڤایەتیی و بەرخودان لە کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان دەگێڕێت.


(علی ئیبراهیم) ئاماژەیی دا، "ئاوەدانكردنەوەی شاری كۆبانی پێویستی بە لیڤەگەری سیاسی هەیە کە گشت لایەنی كوردی لەگەڵ یەكدی پێکەوە کاربکەن تا كۆبانییەكی نوێ‌ ئاوا بكرێتەوە، بەڵام ئەگەر لێڤەگەری سیاسی نەبێت بە باوەڕی ئێمە، ئەوا ئاوەدانكردنەوەی کۆبانی سەخت دەبێ.


لای خۆیشیەوە فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌عەمید (تەڵعەت زراری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، خۆشحاڵ بووین ئەمڕۆ شاندی ئەنەکەسە لە كۆبانی‌ بە تەواوی ئەندامانیانەوە سەردانی ئێمەیان كرد تا لەنزیكەوە بەسەرمان بکەنەوە.


نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار