فەوجێکی شەبەک لە میحوەری خازر تفەنگ لەدەست دەبن

هەولێر-KDP.info- کەسایەتیی دیاری شەبەک (مەلا سالم) دەڵێ، حەفتەی دادێ فەوجێکی شەبەک تفەنگ لەدەست لە میحوەری خازر دەوەستن و بەرگری لە ناوچەکانیان دەکەن.
دەمێکە فەوجێکی شەبەک لە راهێنان و مەشقدان، ئیدی کاتی چوونیان بۆ بەرەی شەڕ هاتووە تا ئەوانیش لە پارێزگاریکردن لە ناوچەکانیان دژی تیرۆریستانی داعش، پێشمەرگەئاسا بەرگری بکەن.
نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستا فەوجێکی کوردانی شەبەک لە سەربازگەی شارۆچكهی سۆران سەر بە پارێزگای ھەولێر، مەشق و راھێنانیان تەواو کرد و بڕیار بوو سەرهتای مانگی چوار پێوەندی بە بەرەکانی شەڕەوە بکەن، بەڵام بەھۆی ئامادەکارییەکانیانەوە ھەندێک دواکەوتن، بۆیە بڕیارە حەفتەی دابێ لە میحوەری خازر پێوەندی بە بەرەکانی شەڕهوه بکەن و، تفەنگ بەدەست لە دژی تیرۆریستانی داعش بوەستن.
(مەلا سالم شەبەک) دەیشڵێت، بۆ فەوجەکە تەواوی پێداویستییەکان دابین کراوە و بەمنزیکانەیش مووچە وەردەگرن.
ڕوونیشی کردەوە، فەوجێکی دیکەیان ئامادە کردووە و بڕیارە ئهوانیش بەم نزیکانە دەست بە مەشق وراھێنان بکەن؛ ئیدی شەبەک دوو فەوجیان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و پارێزگاری لە ناوچەکانیان دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




