٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارەکەی بەغدا گەیشت و ھەفتەی داھاتوو مووچە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوویش مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.


بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (ھیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییی ھەرێم، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان.


(ھیڤا حاجی میرخان) گوتیشی، رەنگە ئەو پارەیە بۆ مووچە بەکار بھێندرێت و ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوویش دابەشکردنی مووچە دەست پێ ده‌کات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکوومەتی عێراق بڕیاری دابوو لەبری نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی سێ  527 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکەن.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار