دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەکی کوردانی ئێزدی کرد

پردێ-KDP.info- دوای ئەوەی 217 کوردی ئێزدی لە چنگی تیرۆریستانی داعش رزگاریان بوو و خۆیان گەیاندە سنووری هەرێمی کوردستان، یەکڕاست دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەک و هاوکاری پێشکەش کردن.
دوێنێ 8/5/2014، پاش ئەوەی 217 کوردی ئێزدی بە پیرو و ئافرەت و منداڵ و پەككەوتەوە توانییان لەژێر چنگ و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش هەڵبێن و خۆیان بگەیەننە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، دەستبەجێ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە تیمێكی تایبەت بە هاریكاركردنیان پێك هات و لەو میانەیەشدا لە شارەدێی پردێ دەستكرا بە دابەشكردنی بەتانی، دۆشەك، عارەبانهی ویلچەرخ بۆ كەمئەندامەكان و دارشەق، دایبی، شیر، جلوبەرگ، خواردن، شەربەت، ئاو و كێك، كە سەرجەم پەنابەرەكان لەو هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەندبوون و سوپاسی بێپایانی دەزگایان كرد لە هاوكاریكردنیان و خۆشحاڵیش بوون كە بە زووترین ماوە كۆمەكوهاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتووەتە دەستیان کە وەك تاكە رێكخراو بە شێوەیەكی خێرا كۆمەك و هاوكاریی خەڵكانی ئاوارە و لێقەوماو دەكات.




