٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا زیاتر لە 1300 كوردی ئێزیدی ئازاد بوونە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆیش 31 كوردی دیكەی  ئێزیدی لە تەلەعفەر لە دەستی تیرۆیستان رزگاریان بوو، لەو سێ رۆژەدا زیاتر لە 300 ئێزیدی ئازاد بوونە و بۆ ئەوانی دیكەیش هەوڵەكان بەردەوامن، نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، تا ئێستا زیاتر لە 1300 كوردی ئێزیدی ئازاد كراون.

(شێخ شامۆ) بەرپرسی بنگەی لالش و نوێنەری ئێزیدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: لەو سێ رۆژەدا زیاتر لە 300 كوردی ئێزیدیی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووە، كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ و پیرە پیاون، بۆ ئازادبوونی ئەوانی دیكەیش هەوڵەكان بەردەوامن.

( شێخ شامۆ) ئاماژەیی دا، تا ئێستا 1300 كوردی ئێزیدیی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كراون و زیاتر لە 3100 كوردی دیكەیش ماون، سەركردایەتی سیاسیی كوردستان شەو و رۆژیان كردووەتە یەك بۆ ئازادكردنی ئەوانەیش، ئەوانەی تازەیش ئازاد بوونە چاودێری دەكرێن و لە رووی تەندروستی پشكنینیان بۆ كراوە و لەژێر چاودێریەكی باشدان".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار