٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەخرەدین قادر: گۆڕان رای لەسەر سازانە..هەفتەی داهاتوو دەچینە لای یەکێتی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانمان کرد و رای رێکخەری گشتیی ئەو بزووتنەوەیش ئەوەیە کە سازان لەسەر دەستوور بکرێت، هەروەک ئاشکرایشی کرد، هەفتەی داهاتوو سەردانی یەکێتی دەکەن.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (فەخرەدین قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەگەڵ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و تێدا باس لەوە کرا کار بۆ دەستوور بکرێت و زیاتر چاڵاک بکرێت و بە سازان یەکلایی بکرێتەوە، رای رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەوە بوو ئەو پرسانە بە سازان یەکلایی بکرێنەوە.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، سەردانی ئێمە بۆ لای سەرۆک حیزبەکان زۆر ئەرێنییە و جەختیشمان لەوە کردووەتەوە کە، پارتەکان سازان لەسەر دەستوور بکەن و ئەو کات پەرلەمانی یەکلایی بکاتەوە هەروەک داویشمان لە پارتەکانە کە بە زووی سازان بکەن.
(فەخرەدین قادر) راشیگەیاند، ئێمە ھەفتەی داھاتوو سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لایەنەکانی دیکە دەکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار