٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمیرێک و ٤٥ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ دەڵێ، ئەمڕۆ ئەمیرێک و ٤٥ تیرۆریستی دیکەی داعشان کوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەماوەی سێ­رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش ١٢٩کەسیان گوللەباران کردووە، چونکە رەتیان کردووەتەوە بچنە بەرەکانی شەڕەوە.
(سەعید مەموزینی)گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ٣٠٠کەسیان دەستگیرکردووە و بردوویانە بۆ بەرەکانی شەڕ، ژمارەیکیشیان ئازاد کروون کە پێشووتر دەستگیر کرابوون کە بۆ هەریەکەیان دوو ملیۆن دیناری عێراقیان لێ وەرگرتوون و هەشتا داریشیان لێ داون.

(مەموزینی) دەیشڵێت، لەشەقامی  سەنحاریب لە سەنتەری شاری مووسڵ بۆمبێک بە تیرۆریستانی داعش تەقیەوەتەوە کە لەئاکامدا شەش تیرۆریست کوژران وپێنجی دیکەیش برینداربوون و سێ ئۆتۆمبێلیش تێک شکێندراون.
راشیگەیاند، لەمیحوەری باشیک فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان کردووە کە سەرقاڵی لێدانی خەندەق بوون، لە ئاکامدا ھەشت تیرۆریست کوژران و دوو شۆفەڵیشیان سووتێندراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی (مەموزینی) لە ناوچەی غەزلان فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا ئەمیرێک ٣٢ تیرۆریست کوژراون.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار