٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنه‌كه‌سه‌ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ رێکخستنەوەی گوتاری کورد و دۆزی کورد بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) لە پێشوازیی شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا(ئه‌نه‌كه‌سه‌)، جەختی لە پاراستنی یەكڕیزیی نێوان لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوا كردەوە و بە پێویستیشی زانی كە لایەنەكان بە تەبایی و برایەتی لە تەك یەكتردا كار بۆ بەهێزتركردنی دۆزی كورد بكەن و، بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان لەبەرچاو بگرن. لای خۆیشیانەوە شاندی میوان سوپاسی (سەرۆك بارزانی)ـیان كرد بۆ ئەو پەرۆشییەی كە بۆ بارودۆخی ڕۆژئاوا هەیەتی و هەوڵی (سەرۆك بارزانی)ـیان بۆ ڕێكخستنەوەی گوتاری كورد و یارمەتیدانی دۆزی كورد لەم بەشەی كوردستاندا بەرز نرخاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی 4ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد كە پێك هاتبوون لە (حەمید دەروێش) سكرتێری پارتیی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سووریا و، (سعوود مەلا) سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سووریا و، (ئیبراهیم برۆ) سكرتێری پارتیی یەكێتیی كورد لە سووریا.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی (سەرۆك بارزانی)ـیان كرد بۆ ئەو پەرۆشییەی كە بۆ بارودۆخی ڕۆژئاوا هەیەتی و هەوڵی (سەرۆك بارزانی)ـیان بۆ ڕێكخستنەوەی گوتاری كورد و یارمەتیدانی دۆزی كورد لەم بەشەی كوردستاندا بەرز نرخاند.
لە بەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) وێڕای ئاماژەدان بە هەڕەشەی تیرۆریستان و ئەو بارودۆخە ئاڵۆز و تەمومژاوییەی لە سووریادا هەیە، جەختی لە پاراستنی یەكڕیزیی نێوان لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوا كردەوە و بە پێویستیشی زانی كە لایەنەكان بە تەبایی و برایەتی لە تەك یەكتردا كار بۆ بەهێزتركردنی دۆزی كورد بكەن و، بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان لەبەرچاو بگرن.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەڕەشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان و مەترسیی گۆڕانی دیموگرافیی ناوچە كوردنشینەكانی ڕۆژئاوای كوردستان خرایە بەر باس و ئەوەیش باس كرا كە هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بوونی ناكۆكیی لە نێوان لایەنە كوردییەكان هەبوون مانەوەی كورد لە ڕۆژئاوا دەخاتە ژێر مەترسیییەكی گەورە.

هەواڵی پەیوەندیدار