٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەهەڵەبجە تەنیا پارتی هەقی خۆی وەر نەگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- (زیاد كاكەڕەزا) دەڵێ، لە حكوومەتە خۆجێییەكەی هەڵەبجەدا هەموو لایەك هەقی خۆی وەرگرتووە خۆ ئەوەی هەقی وەرنەگرتبێت لە هەڵەجەدا تەنیا پارتیی یە. گوتیشی"بەهیچ شێوەیەك بەشداریەكی شكلی ناكەین".
(زیاد كاكەڕەزا) سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "لەشاری هەڵەبجەدا لیستی خزمەت بەشی خۆی زۆر بەباشی وەرگرتووە کە سكرتێری ئەنجوومەن و جێگری پارێزگار و بەڕێوبەری ناحیەشیان پێدراوە، ئاخر ئێمە بۆیە پۆستەكانی سلێمانیمان وابەستەی هەڵەبجەكردووە خۆ ئەوەی هەقی وەرنەگرتبێت لە هەڵەجەدا تەنیا پارتیی یە. ئەگەر لە هەڵەبجەدا مافی خۆمان بەتەواوی پێنەدرێت، ئەوا بەشداری حكوومەتی خۆجێیی ناكەین".
(زیاد كاكەڕەزا) گوتیشی" ئیمە حزبی یەكەمی كوردستانین و دەنگی یەكەمی كوردستانین بەهیچ شێوەیەك بەشداریەكی شكلی لە حكوومەتە خۆجێییەكەی سلێمانی و هەڵەبجە ناكەین، ئاخر هەڵەبجە هەڵبژاردنی لێ نەكراوە و بە رێكەوتن ئەنجوومەنەكەی بۆ دروستكراوە، بۆیە دەبێت ریكەوتنێكی بەهێزی سیاسی بۆ پۆستەكانی پارێزگا بکرێت. هەقی خۆشمانە پۆستێكی سیادیمان لە هەڵەبجە هەبێت جا بۆیە داوای قایمقامی ناوەندیمان كردووە".
پێوەست بە دواین پێشهات لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: چەند رۆژێك لەمەوبەر پۆستەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی لەسەردرا و پۆستەكانی لیستی خزمەتیش تا 15ی مانگ دێتە ئەنجوومەن و دەنگی بۆ دەدرێت، بەڵام پۆستەكانی ئیمە تائێستا هەروەك خۆیەتی.
سەرباز  واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار