سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت دەستوور ببێتە هۆی سازانی لایەنەکان نەک لێکترازانیان

ههولێر-KDP.info- (نەوشیروان مستەفا) ئهگهرچی دهڵێت "بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمی کوردستان سیستەمێکی پەرلەمانی بێت''، بهڵام هیوای وایه كه، پەرلەمان و لایەنەکان پێکەوە بە گفتوگۆ و دیالۆگ بگەنە ڕێگەچارەیەکی گونجاو لە پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. ههرچی سەرۆکی پەرلەمانی كوردستانیشه له كۆبوونهوهیدا لهگهڵ ڕێكخهری بزووتنهوهی گۆڕاندا رایگهیاند، "پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، هەر بۆیە بەدەر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان پێمان باش بوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەو بوارەدا گفتوگۆ بکەین.''
لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، (د.یووسف محەمەد سادق) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگر و سکرتێری پەرلەمان سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕانیان لەشاری سلێمانی کرد و لەلایەن (نەوشیروان مستەفا) و شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی کران.
بهپێی ڕاگهیهنراوی سهرۆكایهتیی پهرلهمان، لە سەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە هەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان بۆ پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو بارەیەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتی "پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، هەر بۆیە بەدەر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان پێمان باش بوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەو بوارەدا گفتوگۆ بکەین. چونکە بۆ کوردستان، دەبێت دەستوور ببێتە هۆی سازانی لایەنەکان نەک لێکترازانیان."
دواتریش (نەوشیروان مستەفا)، بەخێرهاتنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی بۆ درووستکردنی کۆدەنگی لەسەر پرسی دەستوور و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان بە کارێکی ئەرێنی ناو برد و، هیوای خواست، پەرلەمان و لایەنەکان پێکەوە بە گفتوگۆ و دیالۆگ بگەنە ڕێگەچارەیەکی گونجاو لە پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
لەبارەی دیدی گۆڕان بۆ سیستەمی سیاسی هەرێم، (نەوشیروان مستەفا) گوتی "بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمی کوردستان سیستەمێکی پەرلەمانی بێت."
دواتر سەرۆکی پەرلەمان و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ناوەڕۆکی دانیشتنەکەیان بۆ ڕۆژنامەنووسەکان خستە ڕوو.




