تاریق گەردی: ئهو دهنگه ناشازانهی دژی پێدانی مافەكانی هەرێم بوون، شكستیان هێنا

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، پێشكەوتنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دەستەبەرییەكانی مافەكانی هەرێم، وایكرد لەناو پەرلەمانی عێراقدا چەند دەنگێكی ناشاز و ناحەز و دژ بە مافەكانی هەرێم بە شێوەی تاك و گرووپ دەربكەون، بەڵام بە هاتنی (عەبادی) بۆ هەولێر ئەم كەس و گرووپانە شكستیان هێنا لە هەوڵەكانیان.
(د.تاریق گەردی) جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: رێككەوتنهكهی نەوت له نێوان هەولێر و بەغدا كە لە 2\12\2014 واژۆ كرا، هەروەها لە پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق پشكی 17%ی بوودجەی هەرێم و مووچەی پێشمەرگە و چەندان مافی تری هەرێم دیاری كرا، ئەم پێشكەوتنانەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دەستەبەریەی مافەكانی هەرێم، وایكرد لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چەند دەنگێكی ناشاز و ناحەز و دژ بەمافەكانی هەرێم بە شێوەی تاك و گرووپ دەربكەون؛ ئاخر ئەم كەس و گرووپانە چاویان بەم پێشكەوتنە هەڵنایەت و، دەیانەوێت كوسپ و تەگەرە دروست بكەن و، هەرجارەو بە بیانوویێك و بابەتێكی لابەلا بۆ هەرێم دروست دەكەن. بەڵام ئەو هاتنەی چەند رۆژ لەمەوبەری (حهیدهر عەبادی) بۆ هەرێمی كوردستان پێشكەوتنێكی یەكجار مەزنی خستە نیوان رێككەوتن و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا، شكستی بەم دەنگە ناشاز و دوژمنانەی هەرێم هێنا.
پێوەست بە داهاتووی رێككەوتنەكهی نەوت له هەرێم و بەغدا، (گەردی) گوتی: ''لەئێستادا هەرێمی كوردستان سەدلهسەد پابەندی رێككەوتنە نەوتییەكەیەتی كە لەگەڵ بەغدا واژۆی كردووە، لە كۆتایی ئەم مانگەیشدا ئاستی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم دەگاتە نزیكەی 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەمەش بۆ ئەوەی قەرەبووی كورتهێنانی هەناردەكردنەكانی مانگەكانی پێشوو بكاتەوە. هەوڵ دەدەین تاكۆتایی ساڵ رێژەیەكی تەواوی هەناردەكراومان هەبێت، بۆئەوەی بەشەبوودجەی 17%ی خۆمان بە تەواوی لە بەغدا وەربگرین''، گوتیشی "گەشبینم بە داهاتووی رێككەوتنە نەوتییەكەی هەرێم و بەغدا.''
سەرباز واحد




