٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسی سەربازگەیەک و ٣٣ تیرۆریستی دیکەی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ هەر ئێستا دەڵێت، بەرپرسی سەربازی سەربازگەی غەزلان و 33 تیرۆریستی دیکەی داعش کوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، كەمێك لەمەوبەر، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەچڕی مۆڵگەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی  داعشانیان لە سەربازگەی غەزلانی بەشی رۆژئاوایی مووسڵ بۆردومان کردووە و گورزێکی گەورەیان لێ داون.

مەموزینی ئاشكرایشی كرد، لەئاكامی ئەو بۆردومانە دا، بەرپرسی سەربازی سەربازگە كە (مەحمود عەبدوڵڵا) ناسراو بە (ئەبو ئەحمەد) لەگەڵ 33 تیرۆریستی دیکەی داعش کوژران.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار