بەیانی527 ملیار دینار دەگاتە هەولێر

هەولێر-KDP.info-بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تا فڕۆكە دابینكرا كەمپێك پارەی هەرێم دواكەوت، بەڵام ئێستا هەموو شتەكان ئامادەنە و بەیانی 100% پارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
( فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو پارەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بڕیاری لەسەر دراوە رەوانەی كوردستان بكرێت 527 ملیار دینارە، دەبووایە تا ئێستا گەیشتبایە هەرێم، بەڵام بەهۆی دابینكردنی فڕۆكەو تا فڕۆكەیەک دابین كرا، كەمێك گوازتنەوەی پارەکەی دواخست، ئەگەرنا هیچ كێشەیەك نەبوو، بەڵام خۆشبەختانە توانیومان فڕۆكە دابین بكەین و بەیانی پارەكە ڕەوانەی كوردستان دەكرێت.
( فازڵ نەبی) گوتیشی، ئەو رێكەوتنەی كراوە لە نێوان هەر دوولا ئێستا بەرەو باشی دەچێت و ئۆمێدمان هەیە كە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا هەر دوو لا 100% پابەندی رێكەوتنەکە بن، ئەو كاتیش پارەی زیاتر رەوانەی هەرێم دەكرێت.
رابین شێروانی




