٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای روونکردنەوە لە پەرلەمانتارێک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە فەرمیی نووسراوێکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و داوای کردووە کە سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوە بدات.

دوێنێ جیگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرای کرد کە ئەو 500 ملیۆن دۆلارەی بڕیاربوو تورکیا بە قەرز بیداتە هەرێمی کوردستان لەبەر لێدوانی سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان رەوانە نەکراوە، ئەمڕۆیش (دڵشاد شەعبان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، لێدوانی سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان وایکرد کە تورکیا 500ملیۆن دۆلار رەوانەی هەرێم نەکات، ئەمەیش بەھۆی گرینگی لێدوانەکەوە نیە، بەڵکە تورکیا لە سەروبەندی ھەڵبژاردن دایە و کێبڕکێیەکی توند ھەیە و لێدوانەکە لە رۆژنامەیەکی رکابەر لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بڵاوکراوەتەوە کە خوێنەری زۆری ھەیە؛ ئاخر ئەو رۆژنامەیە چووەتە نێو خەڵک و نووسیویەتی کە (ئەردۆغان) و کەسانی دەوروبەری لە نەوتی ھەرێم سوود مەندن،  ئێ کاریگەری لەسەر ئەوان دروست دەکات.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، بۆیە حکوومەتی تورکیا داوای ڕوونکردنەوەی کردووە تا بزانێ کە ئەمە رای پەرلەمانە یاخود نا، چونکە سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان داویەتی، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوە بدات و قسەکانی ئەویشی ھاوپێچی نووسراوەکە کردووە کە ئەمە قسەی ئەمە یاخود نا، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەمە لێدوانی پەرلەمان بێت کاریگەری لەسەر رێککەوتنی نێوان ھەرێم و تورکیاش دەبێت.


ڕوونیشی کردەوە، ناکرێت لە پەرلەمانی ھەرێم تۆمەت بۆ لایەنێک دروستبکرێت بەتایبەت لە رۆژنامەیەکی رکابەری حکوومەتەکەی تورکیا، چونکە هەم بۆ ئەوان ناخۆشە کە حکوومەتن و بۆ ئیمەیش ناخۆشە کە ریککەوتنمان لەگەڵ تورکیادا هەیە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار