٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێشكگرانەی كارمەندانی تەندروستی دەدرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە بڕیاری وەزارەتی دارایی ئێشكگرانەی (دەرماڵەی ئێشكگری)ـی نۆرینگە میللیەكانی دەرەوەی پارێزگاكان دووبارە بۆ پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكان دەدرێتەوە.
(مۆفەق فەتاح) ڕاوێژكاریی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی  هەرێمی كوردستان بە  ماڵپەڕی  فەرمیی پارتیی دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی ئێشكگرانەی نۆڕینگە میللیەكانی دەرەوەی پارێزگاكان دووبارە بۆ پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكان دەدرێتەوە.
(مۆفەق فەتاح) گوتیشی، ئەو پزیشكانەی لە نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستیەكان دەوام دەكەن و پاش دەوام دەمێننەوە و 24 ئێشک دەگرن، 8 مانگ بوو لەبەر قەیرانی دارایی ئێشکگرانەیان پێ نەدەرا.
ڕاوێژكاری دارایی  وەزیری تەندروستی ڕوونی كردەوە وەزارەتی دارایی  بڕیاری داوە لە مانگی شوباتەوە مانگانە وەكو پێشوو درەماڵەكە  بدرێت و، ئەوانەی پێشوویش بدرێتەوە.
ئەو دەرماڵەیە مانگانە لە نێوانی دووسەد سێسەدهەزار دینارێکە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار