لە سێ قۆڵەوە ھێرش کراوەتە سەر ڕومادی

ڕومادی-KDP.info-فەرماندەی فیرقەی زێڕین لە ڕومادی ئاشکرای کرد، لەم بەیانییەوە شەڕی ڕزگارکردنی ڕومادی هەڵگیرساوە و، پێشڕەوییەکی باشمان کردووە و، تیرۆریستانی داعش زیانی خراپیان کردووە.
سەرلەشکر (فازڵ بەرواری) فەرماندەی فیرقەی زێڕین لە ڕومادی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەم بەیانییە لە سێ قۆڵەوە ھێزەکانی پۆلیسی ناوەندی و فیرقەی زێڕین و حەشدیشەعبی چوونە بۆ ڕزگارکردنی ڕومادی؛ وا ئەوەندەی نەماوە ناوچەی سگێری ئازاد بکرێت. تیرۆریستانی داعش دەرەقەتی ھێزەکانی ئێمە نایەن و، ڕادەکەن."
ڕوونیشی کردەوە، هەتا بە تەواوەتی ڕومادی ئازاد نەکەین واز ناهێنین؛ لەم شەڕەی ئەمڕۆدا داعش تیرۆریستێکی زۆریان لێ کوژراوە.
بڵند ئیبراھیم




