خەمیادی ٣٥ ساڵه‌ی ئه‌نفالكرانی كورده فه‌یلییه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕ‌ێوه چوو

هەولێر -KDP.info- لە بارەگای لقی 2ی پارتیی دیموكراتی كوردستان، كورده فەیلییەكان ٣٥ـەمین ساڵوەگەڕی یادە خەمینەکەی ئەنفالكرانی كورده فه‌یلییه‌كانیان كردەوە؛ به گوێرەی ئاماره جێباوه‌ڕەکانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك خاچی سوور ده‌یسه‌لمێنن كه نزیكه‌ی نیو ملیون فەیلی بە تایبەت بەرەو ئێران دەربەدەر و، ئاواره كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان كردبێت، لەوە نەبێ كورد بوونە.
٣٥ـەمین خەمیادی ئەنفالكرانی كورده فه‌یلییه‌كان، له هۆڵی بارەگای لقی 2ی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا بەڕێوە چوو؛ بەرپرس و كارگێڕ و ئەندامانی لقی دوو و، پەرلەمانتار و وزیر و مامۆستا فەیلییەکان و، فه‌یلییه‌كانی هەولێریش هاتبوون بۆ ئەو خەمیادە. سەرەتا (عەلی حوسێن) بەرپرسی لقی 2، به‌خێرهاتنی خەڵکەکەی كرد و گوتی: "نفالكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له ١٩٤٠ـەکانەوە ده‌ستی پێكرد و، هەتا 1972یش هەر بەردەوام بوو. هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریی كورده فه‌یلییه‌كان به شۆڕشە ئازادیخوازانەکەی ١٩٦١ـی کوردان بە سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی نه‌مرەوە گرێی دابوون؛ ئاخرییەکەیشی (مەجلس)ـە لەناوچووەکەی (قیاده سەورە) بە بڕیاری ژماره 666ـی ساڵی 1980، عێراق ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی له فه‌یلییه‌كان سەندەوە و، هه‌شتهه‌زار جەحێڵی فه‌یلییان گرت و، خستنیانە ئەبووغرێب و ئەمن‌عامە و، ئەوەندەی نەبرد هەرهەموویانیان شەهید کرد؛ لەوەتی شەهید کراون، 35 ساڵیشە کەس تەرمەکەیشیان پێ نازانێت و، بێسەروشوێن کراون."
سوبحی مه‌نده‌لاوی به‌رپرسی ڕێكخستنی كورده فه‌یلییه‌كان له لقی دوو، گوتی: "فەیلییەکان هەمیشە لەگەڵ حكوومه‌ته دیكتاتۆر و شۆڤینییه‌كانی عێراقدا ململانێ‌یان بووە؛ چ ئه‌وانه‌ی ئاواره كران بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چ ئه‌وانه‌یشیان کە مابوونەوە له ژێر جه‌ور و سته‌می ڕژێمەکەی ئەو سه‌دامە دیكتاتۆرە، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر خه‌بات و هەرگیز كۆڵیان نه‌دا و، له ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی به‌غدا، خانه‌قین، مه‌نده‌لی، به‌دره و زەڕباتییه، به دڵپاكییه‌كی فراوان به‌رده‌وام ئیشیان ده‌كرد تا ڕووخانی سەدام."
له نیسانی هه‌موو ساڵێكدا فه‌یلیه‌كان بێده‌نگییان دێتەوە یاد. سەدام بە ناهەق، كۆمەڵ‌كۆمه‌ڵ و بە زۆرەملێ فەیلییەکانی دەردەکرد؛ کەس تاوانی لەو چەشنەی نەکردووە. سیوپێنج ساڵ لەمەوبەر چه‌ته‌كانی ڕژێمە دوابڕاوەکەی سه‌دام هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاونیشتمانانی فەیلی و، وەکچۆن ئاماره باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لەوانە خاچی سووریش دەیسەلمێنن، نزیكه‌ی نێو ملیون فه‌یلی ئاواره كران و، لە عێراق وەدەر نران، بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان كردبێت؛ گوناحیان ئەوە بوو کورد بوون."




