پێشمەرگە لە شنگال گورزێکی توندی لە داعش دا

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چورشەممە، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لە شنگال، بەڵام بە تووندی بەرپەرج دارونەوە و زیانی زۆریان پێگەیێندرا.
(قاسم دربۆ)کە فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیە لە شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "١٢:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لەناو سەنتەری قەزای شنگال، بەڵام پێشمەرگە بە تووندی روبەڕوویان بوونەوە و تێکشکێندران و زیانی زۆریشیان پێگەیێندرا."
(قاسم دربۆ) گوتیشی، زیانی زۆر بە تیرۆرستان گەیشتووە و ژمارەیەک تیرۆریستیش کوژراون.
ئەوەشی گوت، جگە لەوەی پێشمەرگە زیانی بە تیرۆریستان گەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش مۆڵگەکانیان بۆردوومان کردن و زیانی زۆری لێدان. (دربۆ) دەیشڵێت، چونکە هێرشەکەی داعش شکستی برد، ئێستا شەڕ نەماوە و دۆخەکە ئارام بووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




