٢١٧ کوردی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کران

کەرکووک-KDP.info- بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک گوتی، ٢١٧ھاووڵاتی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کران و، لەئێستایشدا ٢٣ـیان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە لای هێزەکانی ئەوان.
بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "٢١٧ھاووڵاتی کوردی ئێزدی کە لە دەست تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی رەشاد رزگار کراون، ھەموویان ژن و پیر و پەککەوتە و منداڵن."
عەمید(سەرحەد قادر) گوتیشی، لەئێستادا ٢٣کەسیان گەیشتوونەتە ناوچە ئارامەکانی کەرکووک و، بڕیارە ھەر ئەمڕۆ ئەوانەی دیکەیش بگەنە لایان.
بڵند ئیبراھیم




