لایەنەکان لێکنزیکن.. لیژنەی یاسایی دواکۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای ئامادەکردنی دەستوور بۆ ڕاپرسی ئەنجام دەدات

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ لیژنەکەیان لەبارەی پڕۆژەیاسای ئامادەکردنی دەستوور بۆ راپرسی کۆ دەبنەوە و، چاوەڕوان دەکرێت دواکۆبوونەوە بێت لەسەر ئەو پرسە.
ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان (شوان شێخ ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەکەیان کۆ ببێتەوە و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای ئامادەکردنی دەستوور بۆ راپرسی بکەن، بۆئەوەی راپۆرتی لەبارەوە تەواو بکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن."
(شوان شێخ ئەحمەد) گوتیشی، لێکنزیکبوونەوەی باش ھەیە و، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دواکۆبوونەوە ئەنجام بدەن و، راپۆرتی خۆیان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە تەواو بکەن و ئیمزای بکەن.
بڵند ئیبراھیم




