٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری نەینەوا: مووسڵ و ئەنبار وێکڕا ئازاد دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پارێزگاری نەینەوا(ئەسیل نوجەیفی) ڕایگەیاند، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق(عەبادی) بۆ هەولێر لەپیناو بڕیاری کۆتایی بوو بۆ ئازادکردنی مووسڵ و دابەشکردنی ڕۆڵی هێزەکان، باوەڕیشی وابوو کە، ئازادکردنی مووسڵ و ئەنبار لە یەک کاتدا دەبێ.


دوێنێ ئێوارە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر، پارێزگاری نەینەوا گوتی "وەها ڕێککەوتن کراوە کە، ڕۆڵی سەرەکی لە چەند میحوەرێک بدرێتە سوپای عێراق، هەڵبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، پێشمەرگە و پۆلیسی پاریزگاکە و حەشدی نیشتیمانی، هەروەها جەنگاوەرانی هۆزەکانی نەینەوایش لە میحوەری دیکەوە بەشدار ببن"، جەختیشی کردەوە لەوەی کە، وەها ڕێک‌کەوتوون کە، حەشدی‌شەعبی لەو پرۆسەیەدا بەشداری نەکەن؛ باوەڕیشی وابوو کە، جەنگی ئازادکردنی ئەنبار و نەینەوا لە یەک کاتدا بەرپا ببێ.

هەواڵی پەیوەندیدار