٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خورماتوو قوتابییەك تیرۆر كرا

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕەوە، ڕێیان لە قوتابییەك گرتووە و، ڕەشکوژیان کردووە و، بۆ خۆیان هەیپایان لێ کردووە و، هەڵاتوونە.
(محەمەد فایەق) بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی قایمقامیەتی دووزخورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە دوو چەکدار چوونەتە گەڕەكی عەسكەری لە خورماتوو و، یەک ڕیز گوللەیان ناوە بە قوتابییەكەوە و، کابرای قوتابی دەستبەجێ‌ گیانی دەرچووە."
(محەمەد فایەق) گوتیشی، ئەو قوتابییە عەرەبە ناوی (عەلی غازی حوسێن) بووە.

لەوەتی چەکدارە شیعەکان خزاونەتە شارۆچكەی خورماتووەوە، ڕەشەکوشت‌وبڕی لێ نابڕێ؛ بە تایبەت گەڕەکی تین و عەسكەری ئاسایشیان لێ بڕاوە؛ خەڵک و دەزگا ئەمنییەكانیش، ئۆباڵی ئەو ئاژاوەیە دەخەنە ئەستۆی چەكدارە شیعەكان.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار