٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم ھەرکی: دەستگیرکردنی حەیدەر شەشۆ بە گوێرەی یاسا بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بە گوێرەی ڕێکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٧ نێوان ھەولێر و بەغدا، دروستکردنی ھێز لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و ئەو ناوچانەی دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠ پێویستە بە ھەماھەنگی ھەردوو لا بێت، پێش ماوەکیش شاندێکی پەرلەمان سەردانی ناوچەی شنگالی کرد و، برادەرانی یەکێتییش تێدا بوون، شاندەکەی پەرلەمان بە یەکێتیەوە دروستکردنی حەشدی‌شەعبی لەو ناوچەیەی ڕەت کردەوە، بۆیە ھەوڵەکانی (حەیدەر شەشۆ) بەزاندنی یاسایە و بەربەرەکانێکردنی دەزگا شەرعییەکانی ھەرێمە.

(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "دەستگیرکردنی (حەیدەر شەشۆ) بە گوێرەی یاسا بووە و بەپێی فەرمان و ڕێنمایەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نابێت ھیچ ھێزێک لە دەرەوەی یاسا و فەرمانی دەزگەی فەرمیی ھەبێت و، ھەر ھێزێک لە دەرەوەی چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دروست بکرێت، ئەوە پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.
وەک باسی کرد کە، بابەتی دەستگیرکردنی (حەیدەر شەشۆ) لەبەر ڕق‌وکینە نییە، نەک ھەر ئەو بەڵکەو ھەر کەسێک بۆ خۆی بەبێ پرسی وەزارەتی پێشمەرەگە ھێز و میلیشیا کۆ بکاتەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و، دەدرێتە دادگا.
)نازم ھەرکی) گوتیشی، بە گوێرەی ڕێکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٧ـی نێوان ھەولێر و بەغدا، دروستکردنی ھێز لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و، ئەو ناوچانەی دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠، پێویستە بە ھەماھەنگیی ھەردوو لا بێت. ماوەیەک لەمەوبەریش شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەی شنگالی کرد و، برادەرانی یەکێتییشیان لەگەڵدا بوون، شاندەکەی پەرلەمان بە یەکێتیەوە دروستکردنی حەشدی‌شەعبی لەو ناوچەیەی ڕەت کردەوە، بۆیە کارەکەی حەیدەر شەشۆ شکاندنی یاسایە و تەحەداکردنە بەرامبەر دەزگای شەرعیی ھەرێم.
ڕایشیگەیاند، بە پێویستی دەزانم پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بۆ ئەوەی بە یاسا ئەو پرسە ڕێک بخرێت و، ڕێگە نەدرێت جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنیەکانی ھەرێم، ھیچ کەس ڕێگە بە خۆی نەدا ھێزی لەم شێوەیە دروست بکات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار