٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاپرسی لەسەر دەستووری هەرێم، ١٠ مانگ وەخت و ٦٠ملیۆن دۆلار پارەی پێویستە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (ھندرێن محەمەد ساڵح) سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ماوەی ١٠ مانگی دیکەمان پێویستە بۆ ڕاپرسی لەسەر دەستوور، جگە لەوە، نزیکەی ٦٠ملیۆن دۆلاریش خەرجیەتی.

(ھندرێن محەمەد ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندنی بناغەی کۆمسیۆن دیاری نەکراوە و، هەر هیچ نەبێ، ١٨ملیار دینارمان پێویستە؛ جێوڕێ (ئۆفیس) و فەرمانبەر و مووچە و پێنج شەش  مانگیش کاتی دەوێ."

(ھندرێن محەمەد ساڵح) گوتیشی، دە مانگی دەوێ هەتا بناغەی کۆمسیۆنەکە دابنێین و، زەمینەکەیش خۆش بکەین بۆ ڕاپرسی.

ڕوونیشی کردەوە، خۆی ئەگەر ڕاپرسییەکە لەسەر دەستووری هەرێم هەر لە ناوخۆی هەرێم بووایە، بە ٣٠ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەبوو، بەڵام وا بڕیارە پەرلەمان یاسایەک دەربکات هەتا پرس بە کوردەکانی تاراوگەیش بکرێت؛ کەواتە، ٣٠ملیۆن دۆلاری دیکەیشمان پێویستە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار