وەزارەتی بەرگریی عیراق چاوەڕێیە پارەی بخرێتە سەر حیساب، تا بوودجەی پێشمەرگە بنێرێ

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، وەزیری بەرگریی عێراق بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کەینێ پارە خرایە سەر حیسابی ئەو وەزارەتە، ئامادەیە بوودجەی هێزی پێشمەرگە بنێرن.
(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت : "وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی ئێمەی كرد لەسەر پرسی بوودجەی هێزی پێشمەرگە؛ ڕاستەوخۆ قسەم لەگەڵ كرد، گوتی من تەواو پابەندم بە ناردنی بوودجەی هێزی پێشمەرگە، تەنها چاوەڕێی ئەوە دەكەم پارە بخرێتە حیسابی وەزارەتەکەمان، منیش وەكو خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی دەنێرم؛ من وەكو هاوبەشێكی ڕاستەقینە تەماشایان دەكەم."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی: "تایبەت بە سەردانی دوێنێ دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا قسە بكەم تا بزانم چ بەڵێنێكیان پێ دراوە؛ کەینێیش گەڕاینەوە بۆ بەغدا، بە دوایدا دەچین لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگری و لیژنەی ئاساییش و بەرگرییەوە."
نەشوان بەرزنجی




