دەیانەوێ نرخی دۆلار دابەزێندرێت

بەغدا-KDP.info-بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە چەند ڕێكارێك گیراوەتە بەر وەكو دانانی باج و گومرك لەسەر ئەو كەلوپەلانەی بۆ نێو عێراق دێن، بۆ ئەوەی داهات زیاد بكەن کە ئەمەیش هۆکارێک دەبێ بۆ دابەزینی نرخی دۆلار.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (ئەحمەدی حاجی ڕەشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەكو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراقی كۆ بووینەوە لەبارەی چەند كارێك لەوانە پارەی یەدەگی فیدڕاڵ، چۆن پارێزگاری لێ دەكرێت و چۆن پارە دەخرێتە بازاڕەوە سەبارەت بەو بڕگەیەی كە ئێمە داماناوە لەناو بوودجە بڕەكەمان دیاری كردووە گونجاو نییە؛ كۆك بووین لەسەر ئەوەی كە بەو شێوە ڕەهایەی پێشوویش گونجاو نییە كۆمەڵێك سپیكردنەوەی پارە و، تەزویری تێدا بووە .
(ئەحمەدی حاجی ڕەشید) گوتیشی: "هەردوو لا لەسەر كۆمەڵێك ڕێكار یەكێك لەو ڕێكارانەی ئەوان كردوویانە سەدا پێنجی باج و سەدا سێی گومرك، بەو پێیە هەر كەسێك پارەیەك بگوازێتەوە بۆ دەرەوە سەدا هەشتی ئەو پارەیەی لێ وەردەگرن دوای دەبێت بێتەوە بۆ فەرمانگەی گومرك یان باج بۆ ئەوەی بزانن ئەوە كەڵوپەلەی هێناویەتی ئایا هێناویەتی یاخود نا، ئەگەر ئەو كەڵوپەلەی هێنابوو ئەوا باشە دیارە باج و گومرگەكەی چەندە، بەڵام ئەگەر نەیهێنابوو ئەوا دەبێت ئەو پارەی وەریگرتووە، بیگەڕێنێتەوە بۆ بانكی ناوەندی .
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "ئەمەش یەكەم ڕێكارە دایدەنێن بۆ ئەوەی داهاتی حكوومەت زیاد بكات چونكە ئەو پارانەی لەمەوپێش نێردراونەتە دەرەوە كەس لێپرسینەوەی بۆ نەكردووە كە بە پێویست چووە، یاخود نا ڕێگریكردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار بە شێوەیەكی ڕەها ئەوە یەكەم هەنگاوە كە ڕێگای لێ بگیرێت.
نەشوان بەرزنجی




