ڕانیە نازناوی 'پایتەختی ئازادی'ـی لێ دەنرێت

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی ھەموار کردووە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ دوو پڕۆژەبڕیار کرد. گوتیشی پەرلەمانتاران پڕۆژەبڕیاری 'ڕانیە؛ پایتەختی ئازادی'ـیشیان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کردووە.
(نازم ھەرکی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کوردستان کۆ بوونەوە و پڕۆژەیاسا ژمارە ١١١ هەموارکراوەکەی ساڵی ١٩٦٩ـی سزایان ھەموار کردەوە و، خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ دوو پڕۆژەبڕیار کرد."
سەبارەت بەو دوو پڕۆژەبڕیارە (ھەرکی) گوتی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەبڕیاری ناونانی ڕانیە بە پایتەختی ئازادی و، پڕۆژەبڕیاری بە پارێزگابوونی گەرمیانیش کرا.
بڵند ئیبراھیم




